هەولێر : ZNA ڤایتامین سی کۆمەڵێک سودی گرنگی هەیە، کە بەشداری دەکات لە چاکسازی شانەکان و بەرهەم هێنانی ئەنزیمەکانی گواستنەوە ل دەمارەکاندا، هەروەها ڕوڵی هەیە لە بەهێزکرندی سیستمی بەرگریدا.
بەپێی بڵاو کراوە تەندروستیەکان ڤایتامین سی چەند سودێکی گرنگی هەیە کە بریتین لە ١-
پاراستنی دڵ، هۆکارێکی سەرەکیە بۆ پاراستنی دڵ لە کۆلیسترۆڵی زیان بەخش و چەوری سیانی لە خوێندا. ٢
-پاراستنی یادەوەری و باشکردنی بیرکردنەوە، ڤایتامین سی یەکێکە لەو ڤایتامینانەی دژە ئۆکسیدێکی زۆری تێدایە پارێزگاری لە توانای مێشک دەکات و یادەوەری بەهێز دەکات. ٣-بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسن، ئاسن پێکهاتەیەکی گرنگر لە خرۆکە سورەکانی خوێندا، ڤایاتمین سی یارمەتی گواستنەوەت خوێنی دەوڵمەند بە ئۆکسجین دەدات بۆ
لەش،هەروەها یارمەتی زیاد کردنی ئاسن دەدات لە خوێندا. ٤-
ڕێگە لە هەوکردنی جومگەکان دەگرێت یەکێک لە جۆرەکانی هەوکردنی جومگەکان بە هۆی ترشت یۆریکەوەیە لە خوێندا، ڤایتامین سی دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی ئەو ترشەی مەترسی توشبوونت بەو هەوکردنە کەم دەکاتەوە
. ٥-یارمەتی کێشەکانی کرداری هەرس دەدات، ڕێگە لە ڕشانەوەو سکچوون دەگرێت.
ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە |