ZNA - هەولێر
لەرێوڕەسمێکدا بەئامادەبوونی ئەلیکساندەر شاڵنبێرگ وەزیری دەرەوەی نەمسا و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حکومەتی ئەو وڵاتە، ئەندێرا ناسی وەک باڵیۆزی نوێی نەمسا لەعێراق بەفەرمی دەستبەکاربوو.
لە وتەیەکدا ئەندێرا ناسی باڵیۆزی نوێی نەمسا لەبەغدا رایگەیاند، دڵخۆشە بەئەرکە نوێیەکەی و چاوی لەوەیە پەیوەندییەکانی نەمسا و عێراق بباتە قۆناغێکی دیکەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، 13ی ئەم مانگە، ئەلیکساندەر شاڵنبێرگ وەزیری دەرەوەی نەمسا سەردانی بەغدا و هەولێری کرد و دوای 30 ساڵ بەفەرمی باڵیۆزخانەی نەمسای لەبەغدا کردەوە.
ئەم هەواڵە 523جار خوێندراوەتەوە |