ZNA - هەولێر
ئەکادیمیای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی عێراق لە دەستەی دەستپاکی فیدراڵی رێککەوتنێکی هاوکاری هاوبەشی لەگەڵ یەکێتی ڕاهێنەرانی عەرەبی واژۆ کرد بە ئامانجی داڕشتنی ستراتیژێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی متمانە لە نێوان دامەزراوەکانی دەوڵەت و هاووڵاتیان.
ئەم ڕێککەوتنە لە باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە عەممان واژۆ کراوە و کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لە پەرەپێدانی توانا تەکنیکییەکانی کارمەندانی ئەکادیمیاکە و بەرزکردنەوەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و داڕشتنی ستراتیژییەکانی بەرەنگاربوونەوە بە شێوەیەک کە بەشداربێت، لە بەهێزکردنی متمانە لە نێوان دامەزراوەکانی دەوڵەت و هاوڵاتیان و چەسپاندنی ستانداردەکانی دەستپاکی لە ئەدای حکومەتدا بەپێی یاسای دەستەی دەستپاکی و قازانجی نایاسایی.
مونیف عەلی، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی سەباح ڕایگەیاند، "دیپلۆماسیەتی عێراق بەردەوامە لە بەدواداچوون و ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتن و یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن لەگەڵ دامەزراوە جیاجیاکانی عەرەبی".
لە بەرامبەردا، جێگری سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، مەزهەر تورکی عەبد، ئاشکرایکرد، کە واژۆکردنی ئەم ڕێککەوتنە یەکەم هاوکاری جددی و بنیاتنەر دەبێت لە نێوان هەردوولا بۆ پەرەپێدانی تواناکان لە کارمەندانی ئەکادیمیا لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و داڕشتنی ستراتیژییەکانی بەرەنگاربوونەوە.
لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، لایەنی ئوردنی بە نوێنەرایەتی سەرۆکی دەستەکە، یونس خەتیبە، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە واژۆکردنی ئەو ڕێککەوتنە بۆ ئەوەی ببێتە هێڵی دەستپێک بۆ دەستپێکردنی ڕێکەوتنێکی فراوان و پلانێکی گەورە بۆ ڕاهێنانی کادیرانی ئەکادیمیای دژە گەندەڵی عێراق.
ئەم هەواڵە 532جار خوێندراوەتەوە |