ZNA - هەولێر لە یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولی ئیتاڵیا و لە یاری دێربی و لوتکەدا، هەردوو یانەی ئینتەر میلان و ئەیسی میلان ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا یانەی ئینتەر توانی یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکە بباتەوە.
هەر لە سەرەتای تایمی یەکەم یاریێکی بەهێز و ئاگرین بوو، یانەی ئینتەر توانی دوو گۆڵ لەڕێگەی یاریزانان موختاریان و تۆرام لە خولەکەکانی 5 و 38دا تۆماربکات.
لە تایمی دووەمدا، یاریزان ڕافایێل لیاو لە خولەکی 57 گۆڵێکی بۆ میلان تۆمارکرد،
دوای ئەو گۆڵە یانەی ئینتەر چەند گۆڕانکاریێکی ئەنجامدا و لە خولەکی 69 دا جارێکی موختاریان گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆماکرد.
دوای ئەوە ئینتەر دوو گۆڵی تر لەڕێگەی هاکان چالشئوغلۆ و فراتێسی تۆمارکرد.
بەم سەرکەوتنە، بەکۆکردنەوەی 12 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی گرتووە و میلانیش 9 خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەم دایە.
ئەم هەواڵە 616جار خوێندراوەتەوە |