ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی پرێمەرلیگ، یانەی مانچستەر یونایتد لە ئولترافۆرد میوانداری برایتۆنی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەشی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە برایتۆن دۆڕاند.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 20دا، یاریزان دانی وێلبێک گۆڵی یەکەمی برایتۆنی تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم برایتۆن باشتر گەڕایەوە و توانی دوو گۆڵی تر لەلایەن پاسکال گرۆس و جواو پێدرو لە خولەکەکانی 53 و 71 تۆماربکات،
دوای ئەوە یاریزان هانیبال تاکە گۆڵی شەیتانە سوورەکانی لە خولەکی 73دا تۆمارکرد.
لە هەمانکاتدا و لە یاریێکی تردا، مانچستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ڕیمۆنتادا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە وێستهامی بردەوە،
گۆڵەکانیش جێرمی دۆکو، بێرناردو سیلڤا و هاڵاند تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامە، مان سیتی پێشەنگە بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ، برایتۆنیش بووە خاوەنی 12 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی لە پلەی چوارەمە و مانچستەر یونایتدیش تەنیا شەش خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 556جار خوێندراوەتەوە |