لە یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی پرێمەرلیگ، یانەی وولڤەرهامپتۆن لەیاریگای خۆی ڕووبەڕووی لیڤەرپوول بوویەوە.
لە ئەنجامدا ڕێدز توانی یارییەکە بە ڕیمۆنتادا و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە وولڤەری خاوەن یاریگا بهێنێت.
لە سەرەتایی تایمی یەکەم و لە خولەکی حەوتدا، وولڤەرهامپتۆن گۆڵێکی لەلایەن یاریزان هوانگ چان تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا، لیڤەرپوول بەهێزتر گەڕایەوە و ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد،
توانی سێ گۆڵ لە رێگەی هەریەکە لە یاریزانان کۆدی گاکپۆ و رۆبێرتسۆن و بۆینۆ بەهەڵە لە خۆیان لە خولەکەکانی 55، 85 و 91 تۆماربکەن.
بەو سەرکەوتنە، یانەی لیڤەرپوول خاڵەکانی گەیاندە 13 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە.
ئەم هەواڵە 544جار خوێندراوەتەوە |