ZNA - هەولێر لە یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆی میوانداری یانە لازیۆی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی خانمە پیرەکە توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە میوانەکەی بهێنێت.
لە تایمی یەکەم و لە خولەکی 10ی یارییەکە یاریزان ڤلاهۆڤیچ گۆڵی پێشکەوتنی یۆڤانتۆسی تۆمارکرد،
دوای ئەوە کیێزا لە خولەکی 26ی یارییەکە گۆڵی دووەمی خانمە پیرەکەی تۆماکرد و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا یانەی لازیۆ ویستی ئەنجامەکە بگۆڕێت و لە خولەکی 64دا گۆڵێکی لەڕێگەی یاریزان لویس ئەلبێرتۆ تۆمارکرد، بەڵام ڕکابەری لازیۆ تەنیا سێ خولەکی خایاند و ڤلاهۆڤیچ لە خولەکی 67 ڤلاهۆڤیچ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆماکرد.
بەم بردنەوەیە یۆڤانتۆس بووە خاوەنی 10خاڵ و پلەی یەکەمی ڕیزبەندیە، لازیۆش تەنها سێ خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 526جار خوێندراوەتەوە |