ZNA - هەولێر لە یەکەم یاریەکانی هەفتەی چوارەمی خولی بوندزلیگادا، یانەی بایرن میونشن میوانداری یانەی بایەر لیڤەرکوزنی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتاییهات.
لە تایمی یەکەمدا یاریەکە بە هێرشبردن دەستی پێکرد و لەخولەکی 7 هاری کەین گۆڵی یەکەمی بایرنی تۆمارکرد و دواتر لیڤەرکوزن لە خولەکی 24 لەلایەن گریمالدۆوە ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.
لەتایمی دووەم و لە خولەکی 86 گۆرێتسکا گۆڵی دووەمی بایرنی تۆمارکرد، بەڵام بایەر لیڤەرکوزن لە خولەکی چواری زیادکراوی تایمی دووەم لەلایەن پالاسیۆس ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
بەم شێوەیە، هەریەکە لە بایرن میونشن و بایەر لیڤەرکوزن بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە پلەکانی یەکەم و دووەمدان.
ئەم هەواڵە 550جار خوێندراوەتەوە |