ZNA - هه‌ولێر
دوێنێ سێشه‌ممه دادگای تاوانه‌كانی ئه‌نبار دووجار سزای به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تایی له دژی بانگبێژ و كارمه‌ندی ئه‌وقافی سونه له شاری روماده‌ی ده‌ركرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كی دادگادا ئه‌وه روون كراوه‌ته‌وه كه‌وا دادگای تاوانه‌كانی ئه‌نبار ده‌سته‌ی یه‌كه‌م بڕیاریدا به به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تایی بۆ تاوانكار (حكمت رجب) بانگبێژ و كارمه‌ندی ئه‌وقافی سونی له ئه‌نبار له مزگه‌وتی گه‌ڕه‌كی مامۆستایان.
وتیشی، به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیكردن و لاقه كردنی ئه‌و منداڵانه‌ی به‌شداری خولی له‌به‌ركردنی قورئان ده‌كه‌ن، ئه‌م سزایه بۆ تاوانكار ده‌ركراوه.
دیجله
ئەم هەواڵە 904جار خوێندراوەتەوە |