هەولێر: ZNA -زینک ڕۆڵیکی گرنگی لە پارێزگاریکردنی پێستدا هەیە کاتێک ڕێژەکەی لە جەستەدا کەم دەبێت هۆکارێکە بۆ هێواش چاکبونەوەی برینەکان.
-یەکێک لە نیشانەکانی دیکەی کەمی زینک لە جەستەدا دابەزینی کێشە، چونکە کاتێک جەستە ئەو ڕێژەیە وەرناگرێت کە پێویستی پێیەتی دەبێتە هۆی لەدەستدانی خواستی خواردن.
-هەڵوەرینی قژ یەکێکە لە هۆکارە دیارەکانی کەمی کانزای زینک.
-هەڵوەرینی قژ یەکێکە لە هۆکارە دیارەکانی کەمی کانزای زینک. -زۆر توشبوون بە نەخۆشیەکانی ئەنفلۆنزا نیشانەیەکی دیکەیە چونکە کەمی زینک دەبێتە هۆی لاوازبوونی بەرگری لەش
. -کاتێک هەست دەکەیت ناتوانیت بە باشی سەرنجی شتەکان بدەیت و مێشکت ماندوودەبێ ئەوا بزانە ڕێژەی کانزای زینک لە جەستەدا کەمە، چونکە زینک بەرپرسی سەرەکی مێشک و کردارەکانیەتی.
ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە |