ZNA- هەولێر
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌كاتی دیاریكراودا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، سه‌رۆكی كۆمسیۆن ئاماده‌یی بۆ به‌رێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق نیشاندا، كه بڕیاره له 18ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رۆكی كۆمسیۆن گوتیشی: ئاماده‌كارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌چن و تا ئێستا زیاتر له 90%ی كاره‌كانیان به‌گوێره‌ی خشته‌ی داڕێژراو ئه‌نجامدراون و هه‌ڵبژاردن له كاتی دیاریكراوی خۆیدا له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به كه‌ركووكیشه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چن.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سوودانی دووپاتیكرده‌وه، حكومه‌ت هه‌موو پشتیوانییه‌ك پێشكه‌ش به كۆمسیۆن ده‌كات، جه‌ختیشی له‌سه‌ر كاركردن بۆ به‌رێوه‌بردنی پرۆسه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد و به‌شداریكردنی زۆرترین ژماره‌ی ده‌نگده‌ر له پرۆسه‌كه‌دا كرده‌وه.
ئەم هەواڵە 538جار خوێندراوەتەوە |