ZNA - هەولێر
ڕۆژی دووشەممە، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق جەختی لە جێبەجێکردنی خێرای فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی تاوانباران کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە هاتووە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی کردووە بۆ گوێگرتن لە کۆنفڕانسی مانگانەی سەرجەم پێکهاتەکانی وەزارەت.
ئەلشەمەری جەختی لەوە کردووەتەوە، "جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی خیرا، ئاڕاستەی ڕێکخستنەوەی هێزە ئەمنییەکان لە هەندێک ناوچەدا کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزیری ناوخۆ فەرمانی داوە کە کاری بنکەکانی پۆلیس هەڵسەنگێندرێت، و ئەوان ڕۆڵی ئەمنی خۆیان بگرنە ئەستۆ، بە باشترکردنی دۆخەکەیان".
ئەلشەمەری ڕێنمایی فەرماندەکانی کردووە "بەدواداچوون بۆ ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکان بکەن لە قایمقامیەتەکان، هەروەها کاراکردنی ڕۆڵی فریاگوزاری و دەوریەی خێرا لە ڕێگەی وەڵامدانەوەی پەیوەندییەکان، هەروەها بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی بۆ شیکردنەوەی ڕووداوەکانی ئەم دواییە و چارەسەرکردنی هۆکارەکان".
دووپاتیشی کردەوە "پێویستە سەرکردەکانی پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەدین و ئەنبار ئامادەکاری بکەن بۆ ئەوەی لە ماوەی ساڵی داهاتوودا دەست بەسەر تەواوی مەلەفی ئەمنیدا بگرن، هەروەها کار لەسەر هەڵسەنگاندنی بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی فریاکەوتن و بنکەکانی پۆلیس لە ماوەی داهاتوودا بکەن".
ئەم هەواڵە 556جار خوێندراوەتەوە |