ZNA - هەولیر
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كۆبووه‌وه و و جه‌خت له هه‌ڵگرتنی كۆسپه‌كانی به‌رده‌م كاری ده‌سته‌كه و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ماهه‌نگیی نێوان ده‌سته‌ى ناوبراو و لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی عێراق كرا.
له‌م راگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له هه‌مواركردنه‌وه‌ی به‌شێك له بڕگه و مادده‌كانی یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كرا كه بڕیاره به‌م نزیكانه بگاته په‌رله‌مان و له هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌دا رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌هێزتر ده‌كرێن و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه به ده‌سته‌كه ده‌درێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایە، تا ئێستا چه‌ندین دۆسیه له‌باره‌ی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و كه‌یسی گه‌نده‌ڵی ئاشكرا بوونه، دیارترینیان دزی سه‌ده، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه په‌رده له‌سه‌ر تاوانباره سه‌ركییه‌كانی ئەم گەندەڵییە هه‌ڵبدرێته‌وه.
ئەم هەواڵە 556جار خوێندراوەتەوە |