ZNA - هەولێر
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند، هێزەکانی رووسیا 8 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیای لە نزیک نیمچە دورگەی کرێمیا خستە خوارەوە، هەروەها سێ بەلەمی خێرایان لە ئاوەکانی دەریادا لەناوبرد.
وەزارەتی بەرگری رووسیا لە پلاتفۆڕمی تێلێگرامدا رایگەیاند، ئەو بەلەمە خێرا سەربازییانەی کە لە ئەمەریکا دروستکراون، سەربازانی ئۆکرانیایان هەڵگرتووە و لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دوورگەی مار لەناوبراون.
وەزارەتەکە ڕوونی نەکردەوە کە ئایا لە ئەنجامی ئەو دوو ڕووداوەدا هیچ زیانێکی گیانی یان ماددی هەبووە یاخود نا، تا ئێستا هیچ لێدوانێک لە ئۆکرانیا سەبارەت بەم هێرشانە نەدراوە.
لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا هێرشی هاوبەشی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەردەوام بووە، کیێڤ هێرشەکانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەلەم چڕکردووەتەوە بۆ سەر نیمچە دوورگەی کرێمیا، هاوکات مۆسکۆ دامەزراوە سەربازی و پیشەسازییەکانی ئۆکرانیا بۆردومان دەکات.
ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە |