ZNA - هەولێر
بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی ناوخۆی مەغریب، بوومەلەرزەیەکی بەهێز مەغریبی هەژاندووە و بەهۆیەوە 632 کەس گیانیان لەدەستداوە و 329 کەسیش برینداربوون.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "تا کاتژمێر حەوتی بەیانی، 632 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 329 برینداری تۆمارکراون، لەنێویاندا 51 کەس برینییەکانیان سەختە".
ناوەندی بوومەلەرزەکە دەکەوێتە پارێزگای ئەلحاوز لە باشووری ڕۆژئاوای شاری مەغریب.
هاوکات پەیمانگەی جیۆلۆجی مەغریب لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، بوومەلەرزەکە بە 7.2 پلەی رێختەر روویداوە و بەهێزترین بووە لە ماوەی یەک سەدەی رابردوودا.
لەلایەن خۆیەوە ناوەندیی رووپێوەی جیۆلۆجی ئەمەریکی ئەوەی خستەڕوو، چەقی بوومەلەرزەکەی مەغریب شاری مەڕاکش بووە و بە قووڵایی 18.5 کیلۆمەتر لەژێر تووێکلی زەویدا روویداوە.
ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە |