English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاڵاوتنی یۆرۆ.. فەرەنسا لەناو یاریگا و هاندەرانی سێ خاڵی تری بەدەستهێنا
2023-09-08 [10:34 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2024، هەڵبژاردەی فەرەنسا میوانداری هەڵبژاردەی ئیرلەندای کرد.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان توانیان یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە ئیرلەندا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم هەڵبژاردەی فەرەنسا بە بەهێزی دەستی پێکرد و لە خولەکی 18 چوامینی بە لێدانێک ناوازە لە دوورەوە گۆڵی پێشکەوتنی فەرەنسای تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەمدا یارییەکە بەهێزتر دەرکەوت و هەردوو هەڵبژاردە هێرشیان دەکرد، ئەوەبوو لە خولەکی 48ی یارییەکە مارکۆس تۆرام گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەی فەرەنسا تۆمارکرد .

 

فەرەنسا بەم بردنەوەیە کۆی خاڵەکانی گەیاندە 15 خاڵ و لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی دێت.





ئەم هەواڵە 598جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad