ZNA- هەولێر
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەشداریكردنی وڵاتانی ئەوروپایی لە سێیەمین لوتکەی بەغداَ کە بڕیارە پێش کۆتایی ئەمساڵ بە ھاوبەشی لەگەڵ رێكخراوێكی فەڕەنسی بەڕێوەبچێت، بەگۆماناوی ناوبرد.
محەمەد سادق ئال كازم، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، ڕایگەیاند، لە كاتێكدا كە بڕیارە لوتکەکە تەنها گرنگی بە پەیوەندییە ئابووری و دیپلۆماسییەکانی نێوان عێراق و دراوسێكانی و وڵاتانی ناوچەكە بدات، بەشداری کردنی ولاتانی ئەوروپایی گۆماناوی و جێگەی پرسیارە.
پێشترێ دوو لووتكەی پێشوو بە بەشداری سەرۆک، وەزیرانی دەرەوە و نوێنەری نۆ وڵاتی ناوچەکە و دراوسێی عێراق و ئیمانوئێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا لە بەغدا و عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕەێوەچوونە.
ئەم هەواڵە 529جار خوێندراوەتەوە |