ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانا، بەرشەلۆنە لە دەرەی یاریگای خۆی روبەرەرووی یانەی ئۆساسۆنا بوویەوە.
لە ئەنجامدا بەرشەلۆنە توانی بەزەحمەت و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی بردەوە.
لە تایمی یەکەم یارییەکە، دوای چەندین هەوڵی هەردوو یانە بۆ سەر گۆڵی یەکتری، لە خولەکی یەکی زیادکراوی تایمی یەکەم کۆندی گۆڵی یەکەمی یانە کەتەلۆنییەکەی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم و لە خولەکی 76دا، ئۆساسۆنا گۆڵی بەرامبەری لەلایەن ئاڤیلا تۆمارکرد،
دوا ئەوە ناوبژیوان لە خولەکی 84 ئەلیخاندرۆ کاتینا بە کارتی سوور کردە دەرەوە و لە خولەکی 85 لیڤاندۆڤسکی بە لێدانی سزا گۆڵی سەرکەوتنی یانەکەی تۆمارکرد.
بەم سەرکەوتنە، یانەی بەرشەلۆنە کۆی خاڵەکانی گەیاندە 10 خاڵ و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی دێت، ئۆساسۆناش 6 خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 574جار خوێندراوەتەوە |