ZNA - هەولێر لە یارییەکانی هەفتەی سێیەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی فیۆرێنتینا بویەوە.
لە ئەنجامدا ئینتەر توانی یارییەکە بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە فیۆرینتینا بباتەوە.
لە تایمی یەکەم و لە خولەکی 23ی یارییەکە، یانەی ئینتەر میلان گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد لەڕێگەی یاریزان مارکۆس تورام تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا ئینتەر سێ گۆڵی تری لە لایەن لاوتارۆ مارتینێز دوو گۆڵ و هاکان چالۆئۆغلو لە خولەکەکانی 53، 58 و 73 تۆمارکرد و یارییەکەشبەوشێوەیەکۆتاییهات.
بەم سەرکەوتنە، یانەی ئینتەر میلان خاوەنی 9 خاڵە و پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکەی بە هاوبەشی لەگەڵ ئەی سی میلان گرتووە.
ئەم هەواڵە 568جار خوێندراوەتەوە |