English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری بەرگری بەریتانیا هەوڵی ڕێگریکردنی لە کڕینی هێلیکۆپتەری چینۆکی ئەمەریکی داوە
2023-09-03 [09:31 AM]

​ZNA - هەولێر


بێن واڵاس، وەزیری پێشووی بەرگری بەریتانیا, پێش دەستلەکارکێشانەوەکەی، هەوڵیداوە رێگری لە رێکەوتنێکی وڵاتەکەی بکات، بۆ کڕینی هێلیکۆپتەرەکانی چینۆکی ئەمەریکی.

رۆژنامەی زە تایمزی بەریتانی، لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە بڵاویکردەوە کە "واڵاس" لە چەند هەفتەی رابردوودا، لە کاتی گفتوگۆ ناوخۆییەکاندا، پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کردووە لە چوارچێوەی بەرنامەی کەمکردنەوەی خەرجییەکان کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری بەریتانیا پەسەندکراوە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە واڵاس لە نامەیەکدا کە لە بەرواری 10ی ئابدا، بۆ وەزیری بەرگری ئەمەریکا، لۆید ئۆستن، بە ڕوونی ئەوەی خستۆتە ڕوو کە بیر لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنەکە دەکاتەوە.

 زە تایمز راشیگەیاند، گرێبەستەکە کڕینی 14 هێلیکۆپتەری چینوک ئێچ ٤٧ـی لەخۆگرتبوو، کە لەلایەن کۆمپانیای ئەمەریکی "بۆینگ"ەوە دروستکرابوون، و بڕیاربوو تا ساڵی 2026 رادەستی بەریتانیا بکرێت.

سەرچاوەکان بە رۆژنامەکەیان راگەیاندووە، واڵاس هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو هێلیکۆپتەرانەی داوە نەک تەنها لەبەر تێچووی ئەو کۆپتەرانە، بەڵکو بەو پێیەی پێشتر ناڕەزایی خۆی دەربڕیوە لەوەی کە ئەمەریکا پشتگیری لە کاندیدکردنی نەکردووە بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی ناتۆ.

لە 31ـی ئابدا بێن واڵاس وەزیری بەرگری بەریتانیا دوای چوار ساڵ لە پۆستەکەی، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کرد.

گرانت شاپس، وەزیری وزە، کە یەکێکە لە هاوپەیمانە دڵسۆزەکانی سوناک، بۆ جێگرتنەوەی واڵاس دەستنیشانکراوە.





ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad