ZNA - ههولێر
ئەمڕۆ شەممە شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق بەسەرۆکایەتی سەرۆک ئەرکانی سوپا، فەریقی یەکەم روکن، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا گەیشتە شاری کەرکووک.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فەریقی یەکەم روکن، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا بە یاوەری ھەریەک لە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فەریق روکن قەیس خەڵەف محەمداوی و فەرماندەی ھێزە وشکانییەکان، فەریق روکن قاسم محەمەدی، گەیشتووەتە شاری کەرکووک.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئامانج لە سەردانی شاندەکەی عێراق بۆ پارێزگای کەرکووک، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی پارێزگاکە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە شاندەکە لەسەردانەکەی بۆ کەرکووک، ھێزە ئەمنییەکان لە پارێزگاکە بەسەر دەکاتەوە.
ئەم هەواڵە 538جار خوێندراوەتەوە |