English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ڕووداوێکی هاتووچۆوە 13 زیارەتکاری ئێرانی گیانیان لەدەستدا
2023-09-02 [08:22 AM]

ZNA - هەولێر


ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە عێراق 13 کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان ئێرانین.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە عێراق 13 کەس گیانیان لەدەستدا و 17 کەسی دیکەش بریندار بوون.

خالید بورهان، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی سەلاحەدین ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای دوجەیل-سامەڕا ڕوویداوە، کە زۆربەی قوربانییەکان ئێرانین.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕووداوێکی ترسناکی هاتووچۆ لەسەر ئەو ڕێگایەی قەزای دوجەیل و سامەڕا ڕوویدا کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 13 زیارەتکار و برینداربوونی 16 کەسی دیکە کە زۆربەیان خەڵکی ئێرانن.





ئەم هەواڵە 559جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad