English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق چوارەم وڵاتی هاوردەکاری کاڵای تورکیە لەمانگی تەمووزدا
2023-08-30 [10:15 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە، 30/8/2023، دەستەی ئاماری تورکیا ڕایگەیاند، عێراق لە پلەی چوارەمدا هاتووە، لەنێو گەورەترین هاوردەکارانی تورکیاوە لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا، ئاماژەی بەوەشکرد، هەناردە و هاوردەکردنی تورکیا بە ڕێژەی 8.3% و 10.5% زیادیکردووە.

لە ڕاپۆرتێکدا دەستەی ئاماری تورکیا رایگەیاند،"هەناردەی تورکیا لە مانگی تەمموزدا 20 ملیار و 78 ملیۆن دۆلار بووە، بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی 2022 بە ڕێژەی 8.3% زیادبوونی تۆمارکردووە"، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی هاوردەی تورکیا لە مانگی تەمموزدا 32 ملیار و 285  ملیۆن دۆلاری تۆمارکردووە، کە بەڕێژەی 10.5% زیادیکردووە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2022.

دەستەکە ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق لە مانگی تەمموزدا، بە بەهای 978 ملیۆن دۆلار، کاڵای لە تورکیا هاوردە کردووە، بەمەش لە پلەی چوارەم دێت لەنێو هاوردەکارانی جیهان لە تورکیا، هاوکات ئەڵمانیا بە بڕی یەک ملیار و 673 ملیۆن دۆلار کاڵا و شتومەکی لە تورکیا هاوردە کردووە، لە دوای ئەویش ئیتاڵیا بە یەک ملیار و 103 ملیۆن دۆلار لە پلەی دووەمدایە، پاشان ئەمەریکا بە یەک ملیار و 101 ملیۆن دۆلار پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە و بەریتانیاش بە 962 ملیۆن دۆلار پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا.

عێراق زۆربەی کاڵا و خۆراک لە وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەت تورکیا و ئێرانەوە هاوردە دەکات و تا رادەیەکی کەمتر لە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و ئوردنەوە هاوردە دەکات.





ئەم هەواڵە 595جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad