ZNA- هەولێر
نوسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق و عومەر بۆلات، وەزیری بازرگانی تورکیا دا و ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە گرنگیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا لە بوارەکانی وەک ئابووری و بازرگانی و ژینگەیی دراوە و جەخت لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کراوە.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەکراوە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا فەیسەل ئێرئۆغڵو، نوێنەری تایبەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی عێراق دەکات.
وەزیری بازرگانیی تورکیا شەوی رابردوو بە سەردانی فەرمی گەیشتە بەغدا و ئەمڕۆ زنجیرە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی عێراق کرد.
ئەم هەواڵە 547جار خوێندراوەتەوە |