ZNA - ههولێر ماوەیەک لەمەوبەر لە ئێران لەلایەن گرووپێکەوە سێ كهسل بهڕهگهز عێراقی رفێنران، کە خەڵکی باشووری عێراق بوون، لهمبارهیهوه وهزارهتی دهرهوهی عێراق ئازادكردنی ئهو رفێنراوانهی راگهیاند و وتی، گەیشتنەوە نێو کەسوکاریان.
ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئێوارەی 28-08-2023 لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوە لە رێگەی باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران و کۆنسوڵخانەکەی لە ئەهواز، لە رۆژانی رابردوودا کردووە لەبارەی رفاندنی سێ هاووڵاتیی عێراق بەدواداچوون و هاوئاهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارە پەیوەندیدارەکانی ئێران.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق گوتی، دوای هەوڵ و بەدواداچوونەکان، هەرسێ رفێندراوەکە ئازادکراون و رادەستی کەسوکارەکانیان کراونەتەوە، بەڵام هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی چۆنییەتی رزگارکردنی ئەو کەسانە بڵاونەکردووەتەوە.
ئەو سێ کەسە (محەممەد بەشار محەممەد، موسا کازم موسا و مونتەزەر ستار کازم) چەند رۆژێک لەمەوبەر گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکرایەوە، کە لەنێو ئەشکەوتێک بەسترابوونەوە و ئەشکەنجە دەدران.
ئەم هەواڵە 649جار خوێندراوەتەوە |