ZNA - هەولێر
محەممەد عەلی تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق و عومەر پۆڵات، وەزیری بازرگانی تورکیا جەختیان لەسەر زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.
وەزارەتی پلاندانان ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، رۆژی دووشەممە، محەممەد عەلی تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق، پێشوازی لە وەزیری بازرگانی تورکیا و شاندی یاوەری کرد کە ژمارەیەک بەرپرس و بازرگانانی تورکیای تێدابوو.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سەرجەم بابەتەکانی پەیوەست بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات، لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێنان و بازرگانی تاوتوێ کراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوولا پەرۆشییەکی گەورەی خۆیان بۆ بەرزکردنەوەی هاوکاری و کردەوەی هاوبەش دووپاتکردەوە، بەشێوەیەک کە بەشداربێت لە پەرەپێدانی ژینگەی وەبەرهێنان لە عێراق و زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا.
ئەم هەواڵە 748جار خوێندراوەتەوە |