ZNA- هەولێر
وەزارەتی بەرگریی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، چەكدارانی داعش ھەوڵیانداوە لە ناوچەی قادرییە باکووری قەزای سامەڕا پەلاماری خاڵێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی بدەن، بەڵام پۆلیس بەرپەرچی پەلامارەکەی داعشیان داوەتەوە. ئاماژە بەوەشدراوە، لە میانی بەرپەرچدانەوەی پەلامارەکەدا چەكدارێكی داعش کوژراوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە، دوای پەلامارەکە ھێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی پەلامارەکە لە ناوچەکە دەست پێکردووە .
ئەم هێرشەی داعش لە کاتێکدایە بەپرسانی پلەباڵای کوردستان و هیزی هاوپەیمانان دەڵێن داعش هێشتا بنبڕ نەبووە، بەڵام دوو ڕۆژ لەمەوبەر هێندێک میدیای عراقی لە زمان بەرپرسی حەشدی عەشایری لە پارێزگای نەینەوە بڵاویان کردەوە داعش بەتەواوی بنبڕ بووە.
ئەم هەواڵە 538جار خوێندراوەتەوە |