ZNA - هەولێر
دادگای عێراقی سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر ژنێکی عێراقیدا سەپاند، کە تاوانباربووە بە کوشتنی کوڕی هاوسەرەکەی.
دەسەڵاتی دادوەری عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "دادگایەک لە شاری کەرخی عێراق سزای 15 زیندانی بەسەر ئەو ژنە عێراقییەدا سەپاند، کە تیایدا ئازاری کوڕی هاوسەرەکەی داوە و سەری بە دیوار داداوە، کە بەهۆی ئەو ئازار و لێدانانەوە مردووە، منداڵەکەش تەنها تەمەنی حەفت ساڵان بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو بڕیارە بەپێی بڕگەکانی ماددەی 410-یەکەم لە یاسای سزادانی ژمارە 111ی ساڵی 1969، وەک هەموارکراوی، و لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی 182-Aی دەرچووە".
دادگا ناوی تۆمەتبارەکەی بڵاوکردەوە کە ناوی عەزرا جەنابییە.
وە بەڕێوبەرایەتی کۆنترۆڵکردنی تاوانەکانی بەغدا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردبووەوە، لەڕێگەی پلاتفۆرمی “X”ەوە، لە دانپێدانانەکانی ژنە بکوژەکە، وەک چۆن دانی بەوەدانا کە منداڵەکەی ئەشکەنجە داوە تا گیانی لەدەستداوە، و وتی: “چەندین جار لێمدا کە ناتوانرێت هەژمار بکرێت .” جێگای سەرنجە کە بارودۆخی تۆمارکردنی دانپێدانانەکان نادیارە.
ئەم هەواڵە 562جار خوێندراوەتەوە |