English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەدا 64 ی دەنگدەرانی عێراق بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکەن
2023-08-27 [09:44 AM]

ZNA- هەولێر


سەنتەری توێژینەوەی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق بڵاویکردەوە، بەپێی ئەو راپرسیانەی ئەنجامیانداوە، پێشبینی دەکەن لەسەدا 64 ی کۆی دەنگدەرانی عێراق بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی 18ی مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بکەن.

سەنتەری توێژینەوەی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لەعێراق بڵاویشیکردەوە، لە راپرسییەکەیاندا دوو هەزار و 500 دەنگدەری عێراقی لە15 پارێزگاوە بەشدارییان تێداکردووە.

باسی لەوەشکردووە، بەشێوەیەکی گشتی خەڵک لەشێوازی حوکمڕانی حزبە سیاسییەکانی عێراق رازینین و بەهۆکاری دواکەوتنی وڵاتییان دەزانن.

بڕیارە 18 ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگا جگە لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، تیایدا زیاتر لە 15 ملیۆن عێراقی مافی دەنگدانیان هەیە.





ئەم هەواڵە 586جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad