ZNA- هەولێر
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، دادگای تاوانەکانی ڕەسافە لە بەغدا سزای زیندانیکردنی ھەتاھەتایی بۆ پێنج بازرگانی ماددەی ھۆشبەر بە تاوانی بازرگانیکردن و فرۆشتنی ماددەی ھۆشبەر دەرکردووە. ئاماژە بەوەشدراوە، سزاکە بەپێی ماددەی 28 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەر و کارتێکارە عەقڵییەکان ژمارە 50 بۆ ساڵی 2017 دەرکراوە.
لە ماددەی 28 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەر و کارتێکارە عەقڵییەکانی عێراقدا ئاماژە بەوەکراوە ھەر کەسێک بازرگانی بە ماددەی ھۆشبەرەوە بکات ئەوا بە لەسێدارەدان یان زیندانیکردنی ھەتاھەتایی سزا دەدرێت.
ئەم هەواڵە 598جار خوێندراوەتەوە |