English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. مانچستەر سیتی سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەدەستهێنا
2023-08-27 [05:12 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی سێیەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی شیفیڵد یونایتد.

 

لە ئەنجامدا سیتیزن بە زەحمەت توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا، دوای چەندین هێرشی هەردوو یانە یارییەکە بێ گۆڵ بوو، هەرچەندە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ سیتی هەژمارکرد بەڵام لە خولەکی 37، ئێریک هاڵاند لێدانەکەی لەدەستدا.

 

لە تایمی دووەم و لە خولەکی 63، هاڵاند گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی بۆ سیتی تۆمارکرد،

لە خولەکی 85 جایدن بۆگل گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە، خۆشیەکانی خاوەن یاریگا زۆری نەخایاندو دوای تێپەڕبوونی تەنیا سێ خولەک ڕۆدری هێرناندێز گۆڵی دووەمی مانچستەر سیتی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی مانسیتی لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیە بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ، شیفیڵد یونایتدیش تا ئێستا سەرکەتنی بەدەست نەهێناوە و هیچ خاڵی نییە.





ئەم هەواڵە 607جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad