ZNA- هەولێر سەندیکای دەرمانسازانی عێراق، ئاشكرای دەكات کە قەترەیەكی چاو بازرگانانی ماددەی هۆشبەر تێکەڵ بە توتنی نێرگەلەی دەکەن و مەترسییەكی زۆری لێ دەكەوێتەوە.
بەگوێرەی نووسراوێکی سەندیکای دەرمانسازانی عێراق، کە لە 20ی8ی2023، بۆ سەرجەم دەرمانخانەکانی عێراقی ناردووە، داوا دەکات بەبێ نووسراوی پزیشک جۆرێک لە قەترەی چاو نەدەنە نەخۆشان، چونکە هەندێک کەس وەکوو ماددەی هۆشبەر مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن.
ئاماژەی بەوە داوە: "ئەو قەترەیەی چاو کە ناوی ropicamide و بازرگانانی مادەی هۆشبەر تێکەڵ بە توتنی نێرگەلەی دەکەن، ئەوەش دەبێتە هۆی زیانگەیاندان بە گەنجان و چەندین مەترسی تەندروستی هەیە لەوانە ( ئالودەبوون، سستبوونی گورچیلە، نەخۆشی جگەر، دابەزینی کێش و نەخۆشییەکانی دڵ)."
سەندیکای پزیشكانی عێراق داوا دەکات، بەبێ رەچەتەی پزیشکی پسپۆڕی چاو، قەترەکە نەدرێتە کەس، دەبێت واژۆی پزیشکەکەش لەسەر رەچەتەکە بێت.
هەروەها جەختیش كراوەتەوە كە مادەی ropicamide لەژێر چاودێری یاسایی و پزیشكی دایە.
ئەم هەواڵە 766جار خوێندراوەتەوە |