ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی گەڕی سێیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد میوانداری نۆتینگهام فورێستی کرد.
لە کۆتاییدا شەیتانە سوورەکان توانیان یارییەکە بە ڕیمۆنتادا و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست بە میوانەکەی بهێنێت.
نۆتینگهام بە هێرشبردن دەستیان پێکرد و توانی دوو گۆڵی زۆر خێرا و لە خولەکەکانی 2 و 4 لە ڕێگەی تاییو ئاونی و ویلی بۆلی تۆماربکات،
بەڵام لە خولەکی 17 ئێریکسۆن گۆڵێکی بۆ سوور پۆشەکانی تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا مانچستەر هەوڵەکانی چڕکردەوە و توانی لە خولەکی 52 گۆڵی بەرامبەر لەڕێگەی کاسیمیرۆ تۆماربکاتەوە.
دوا ئەوە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ مانچستەر هەژمارکرد و بڕۆنو فێرناندز بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا و گۆڵی سێیەم و سەرکەوتنی یانەکەی تۆمارکرد.
بەم سەرکەوتنە، یانەی مان یونایتد 6 خاڵی هەیە و نۆتینگهامیش تەنیا بردنەوەیێکی هەیە.
ئەم هەواڵە 619جار خوێندراوەتەوە |