ZNA - هەولێر لە یارییەکانی هەفتەی سێیەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ و فولهام ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا یاریەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.
لە تایمی یەکەم و لە خولەکی یەکەمدا یانەی فولهام گۆڵێکی خێرایی تۆمارکرد لەڕێگەی یاریزان ئەندرێس پێرێرا، دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی تر، بەڵام تایمی یەکەم بەو گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا، هەروەها ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ئارسناڵی خاوەن یاریگا هەژمارکرد و بۆکایۆ ساکا لە خولەکی 70 گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە،
دوای تێپەڕبوونی تەنیا دوو خولەک بەسەر ئەو گۆڵە، یاریزان نیکیتا گۆڵی دووەمی ئارسناڵی تۆمارکرد
لە خولەکی 83دا ناوبژیوان یاریزانێکی فولهام بەکارتی سوور کردە دەرەوە، لە خولەکی 87دا یاریزان جواو پالینیا گۆڵی بەرامبەری بۆ فولهام تۆمارکردەوە.
بەم ئەنجامە، یانەی ئارسناڵ خاوەنی 7 خاڵە و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیە بەشێوەیەکی کاتی، فولهامیش 4 خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 664جار خوێندراوەتەوە |