ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی سێیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لەیاریگای خۆیدا میوانداری یانەی لۆتۆن تاونی کرد.
لە ئەنجامدا بلۆز توانی یاریەکە بەئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر بباتەوە.
لە تایمی یەکەم دوای چەند هەلێکی مەترسیدار، لە خولەکی17 چێڵسی لەلایەن ڕەحیم ستێرلینگەوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و تایمی یەکەم بەو گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا، یانەی چێڵسی کۆنتڕۆڵی یاریەکەی کرد و توانی دوو گۆڵی تر لەخولەکەکانی 68 و 75 لە ڕێگەی ستێرلینگ و جاکسۆن گۆڵی دووەم و سێیەم تۆماربکات.
بەو ئەنجامەش چێڵسی یەکەم بردنەوەی لەم وەرزەدا تۆمارکرد وبە سێ خاڵەوە لەپلەی هەشتەمدایە.
ئەم هەواڵە 577جار خوێندراوەتەوە |