English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لالیگا..ڕیاڵ مەدرید سێ خاڵی زەحمەتی بەدەستهێنا
2023-08-25 [11:34 AM]

ZNA - هەولێر


لە دەستپێکی یاری هەفتەی سێیەمی خولی ئیسپانی، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی سێلتاڤیگۆ.

 

لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە سێلتاڤیگۆی خاوەن یاریگا بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا، هەردوو یانە چەندین هێرشیان کردە سەر گۆڵی یەکتری بەڵام سەرکەوتوونەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەم و لە خولەکی 68دا یاریزان ڕۆدریگو لێدانێکی سزای لەدەستدا،

دوای ئەوە بێلینگهام لە خولەکی 81 یاریزان بە لێدانێکی سەر گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد،

دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین هەوڵی تریاندا بەڵام یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، یانەی ڕیاڵ مەدرید بەکۆکردنەوەی 9 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی دێت، سێلتاڤیگۆش تەنیا خاڵێکی هەیە.





ئەم هەواڵە 655جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad