English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی خەرجی سەرجەم خولەکانی کوردستان دابینکرد
2023-08-25 [05:47 AM]

ZNA - هەولێر


سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی رەزامەندیی دا 859 ملیۆن دینار بۆ خەرجییەکانی چالاکییەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان خەرج بکرێت.

 

سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی وەرزشی کوردستان راگەیاند:'سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی رەزامەندیی دا بۆ خەرجکردنی 859 ملیۆن و 480 هەزار دینار بۆ خەرجییەکانی بەڕێوەچوونی وەرزی رابردووی خولەکانی نایاب، پلەیەک و پلەدوو، جام و فوتساڵی کوردستان و خولەکانی لاوان و تازەپێگەیشتووانی کوردستان'.

 

بەڕێوەبەری گشتی وەرزشی کوردستان راشیگەیاند:'لەسەر داواکاری و نووسراوی ئێمە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی رەزامەندیی دا 588 ملیۆن و 670 هەزار دینار بۆ خەرجییەکانی وەرزی 2022/2023ـی خولەکانی نایاب، پلەیەک، پلەدوو، جام، فوتساڵ و دەرماڵەی ئەندامان و کارمەندان و کڕینی جلوبەرگ و کەلوپەلی وەرزشی تەرخان بکرێت، هەروەها 270 ملیۆن و 800 هەزار دیناریش بۆ خەرجییەکانی وەرزی 2022/2023ـی خولەکانی لاوان و تازەپێگەیشتووان و تێچووی کردنەوەی خولەکانی ناوبژیوانان خەرج بکرێت'.

 

بەگوێرەی ئەو نووسراوەی دەست کەوتووە، رۆژی 13ـی ئەم مانگە لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی رەزامەندیی لەسەر دوو نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش کراوە کە لە رێگای وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانەوە ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە بۆ خەرجکردنی 859 ملیۆن و 480 هەزار دینار وەکو خەرجی و تێچووی وەرزی رابردووی خولەکانی کوردستان.

 

کوردستان24





ئەم هەواڵە 592جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad