ZNA - هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرپرسێکی ناوخۆیی ڕایگەیاند، کە دەیان حاڵەتی ژەهراویبوون بە خۆراک تۆمار کراوە بەهۆی خواردنی ژەمێک لە چێشتخانەیەکی قەزای میقدادییە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی بەعقوبە.
حاتم ئەلتەمیمی، قایمقامی ناحیەی میقدادیە بەشەفەق نیوزی ڕاگەیاند، نەخۆشخانەی میقدادیە کە 35 کم لە باکووری ڕۆژهەڵاتی بەعقوبە دوورە، زیاتر لە 30 کەس ژەهراویبوون بەهۆی خواردنی خۆراک لە ڕێستۆرانتێکی قەزاکەدا.
جەختیشی لەوە کردەوە کە "23 کەس لەوانەی ژەهراویبوون نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، لەکاتێکدا 7 نەخۆش هێشتا لە نەخۆشخانەدا ماون بۆ وەرگرتنی چارەسەر"، ئاماژەی بەوەشکرد، "هێشتا بابەتەکە ناڕوونە و لەژێر لێکۆڵینەوەی تەندروستیدایە".
ئەم هەواڵە 682جار خوێندراوەتەوە |