English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
١٣ رۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا
کەربەلا
2023-08-22 [02:48 AM]

​ZNA- هەولێر


لە نەجەفی باشووری عێراق بۆ یادی چلەی ئیمام حوسێن 13 رۆژ پشووی فەرمی دەبێت.

پارێزگای نەجەف، لە راگەیەندراویكدا بڵاویكردووەتەوە، بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ ڕێوڕەسمەكانی تایبەت بە یادی چلەی ئیمام حوسێن و رێگەدان بە خەڵكی پارێزگاكە بۆ خزمەتكردنی ئەم یادە، لە 27ی ئاب تاوەكو 9ی ئەیلوول لە نەجەف پشووی فەرمی دەبێت.

بەگوێرەی ئەم ڕاگەیەنراوە، ئەم پشووە فەرمانگە ئەمنی، خزمەتگوزاری و تەندروستییەكان ناگرێتەوە.

یادی چلەی ئیمام حوسێن كە ئەمساڵ لە 6ی ئەیلوول دەكرێت، تیادا ملیۆنان زیارەتكار لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراقەوە بەشداریی ڕێوڕەسمەكان دەكەن و دەچنە هەردوو شاری كەربەلا و نەجەف.





ئەم هەواڵە 1168جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad