نوسینی:رێبوارحه‌مه‌لاو شوانی سه‌رۆك بارزانی به دریژایی میژووی ژیانی خه‌باتی كردووه له پێناو رزگاری خاك ونه‌ته‌وه و شوناسی كورد، ئه‌وه‌ی ئه‌مرو رون وبه‌دیارن ته‌عبیرن له‌و خه‌بات ورابردووه پاكه‌ی جه‌نابیان كه بۆته زامنی سه‌ركه‌وتنه‌كان بۆ كورد كه له پاكی و راستگۆیی جه‌نابیان سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه جێگه‌ی متمانه‌ی وڵاتان و هه‌موو جیهانی ئه‌مرۆیه، كه به به‌ردوامی له هه‌وڵی په‌یوندی و گریدانی دیپلۆماسییه‌تن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له سایه‌ی رابه‌رایه‌تی حه‌كیمانه‌ی جه‌نابیان،كوردوكوردستان سه‌ربڵنده.
سه‌رۆك مسعود بارزانی كه له هه‌ماكاتیشدا ئالاهه‌ڵگری دیموكراسی و داكۆكیكردنه له ماف و ئازادییه‌كانی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی گشتی ،هەر لە یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 1992 وەك حزبی پێشه‌نگ و كاریزما، خاوه‌ن بڕیار و ئیرادەی سیاسی خۆی نیشاندا، لە بەرانبەردا هیچكام لە حزبە سیاسییەكان، هەرگیز ئەو رێژەیان وەك پێویستە بەدەست نەهێناوە، تاوەكو بتوانن بگەنە شانی پارتی، بەڵام ئەوە پارتییە لەپێناو یەكگوتاری نێوماڵی كورد، سازشی لە مافەكانی خۆی كردووە. ئەمەش لەو روانگەوەیە كە پارتی حزبێكە و بە كردار بەرنامەی هەیە نەوەك هەر بە قسە و دروشمی سیاسی، پارتی هەر لە 1946ەوە بەو هەناسەیە كاری حزبی خۆی كرد، كە سنووری جوگرافی ببڕێت و سنووره ده‌ستكرد و داخراوه‌كان تێكبشكێنێت.
پارتی هه‌میشه له پێناو سازش نه‌كردن له سه‌ر خاك و ره‌واكانی گه‌له‌كه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی قورس و باجی گه‌وره‌ی داوه ، مێژوویش گه‌واهیده‌ره‌كه تەنیا سه‌رۆك بارزانی بوو كە پێداگیری لەسەر سازدانی ئەو پرۆسە دیموكراسییە دەكرد و دەیفه‌رموو ده‌بێ هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت، نەیارانی پارتی ویستیان بە ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی سزای پارتی بدەن، بێ ئاگا لەوەی كە سەربەخۆیی كوردستان داخوازیی هەموو گه‌لی كوردستانه و بە ریفراندۆمەوە نەبەستراوەتەوە.
بارزانی و پارتی بە دیپلۆماسیی و سیاسەتێكی حەكیمانە و وردبینانه، توانی پیلانگێڕی و هەوڵەكانی بچووككردنەوەی قه‌واره‌ی سیاسیی هەرێمی كوردستان لەبار ببات، لەو روانگەوەی هێزەكانی پێشمەرگەش لە داستانی پردێ و سحێلا بەرپەرچی هێرشە داگیركارییەكانییان دایەوە و رێگەیان نەدا لە رووی سەربازییەوە كوردستان داگیر بكەن، بە جۆرێك وانەیەكی وایان بە داگیركەر و خیانەتكار و خاكفرۆشان دا، كە هەتا هەتایە لە بیری نەكەن. بارزانی و پارتی هەر لە رۆژی دامەزراندیەوە هەوڵدان بووە لە پێناو پتەوكردنی پرەنسیپی گیانی دیموكراسی، بەڵام رەوشی سیاسیی هەرێمی كوردستان بە جۆرێك بووە و بە جورێكە رێگر بووە لەبەردەم پراكتیزەكردنیدا، هۆكارە سەرەكییەكەش بریتی بووە و بریتییە لە غیابی شێوازی دامەزراوەیی و یاسا سەروەری، ئەوەندەی حزبە سیاسییەكانی كوردستان بەهۆی بەرژەوەندی حزبیانەوە تاكو ئەمڕۆ گیانی دیموكراسییان فەرامۆش كردووە و حزبایەتی تەسكیان لە سەرەوەی گیانی دیموكراسیدا داناوە، تا پێیان كرابێت دژایەتیشیان كردووە. ئاشكرایه، هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به‌روونی هه‌ستیی پێكده‌كرێت و هه‌ر جاره‌وه پاساو سیناریۆیه‌ك له دژی گه‌لی كوردوحكوومه‌تی كوردستان له رووی سیاسی و ئابووری وسه‌ربازییه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌رێت به‌شێوه‌یه‌كی گشت ئامانجیان لاوازكردنی سه‌نگ و پێگه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و دواتر ئه‌گه‌ر بۆیان بچێته‌سه‌ر هه‌ڵوشاندنه‌وه‌یه‌تی و هه‌روه‌ها بارزانی و پارتی كه به‌گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستی خۆیان به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و پیلانگێریانه ده‌بینن ، به‌تایبه‌ت كه هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی یاسایی وده‌ستووری له هه‌مانكاتیشدا ئالاهه‌ڵگری دیموكراسی وئازادی وئاشتی وپێكه‌وه‌ژیان نه‌ك ته‌نها له سه‌رئاستی عێراق به‌ڵكو رۆژهه‌ڵاتی ناوینیش دا و ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنانه له رووی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسی و دیموكراسی دوژمنان وداگیركه‌رانی تووشی هیستریا و هه‌موو ئه‌و كاردانه‌وانه كردووه كه ئه‌مرۆ به‌رامبه‌ر به قه‌واره‌ی كوردستان و دیموكراسییه‌ته‌كه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و بارزانی وپارتیش قه‌ڵغانی پۆڵایینی به‌رگریكردنن له‌دیموكراسی وقه‌واره‌ی كوردستان وهه‌موو مافه‌ره‌واكانی.
زیاتر له شه‌ش ده‌یه پێشمه‌رگه‌بوون و فیداكاری سه‌رۆك بارزانى بۆ كورد و كوردستانه ،ماندووبوونى سه‌رۆك بارزانى بۆ گه‌لی كورده ،دلسۆزى وپه‌رۆشیی سه‌رۆك بارزانى بۆ كوردستان كه ئازارى هه‌موو تاكێكی ئه‌م نیشتیمانه به ئازارى جه‌سته‌ی خۆى ده‌زانێت مێژووش بوێری ناكات باسى گه‌وره‌یی وكارێزمایی نه‌كات .
ئەم هەواڵە 634جار خوێندراوەتەوە |