ZNA - هەولێر لە خولی ئیسپانیا و لە یارییەکانی هەفتەی دووەم، یانەی بەرشەلۆنە میوانداری یانەی قادشی کرد.
لە ئەنجامدا یانە کەتەلۆنیەکە توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە قادش بهێنێت.
لە تایمی یەکەم یانەی بەرشەلۆنە ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی بەرامبەر، بەڵام سەرکەتوونەبونن لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یانەی قادش.
لە تایمی دووەمدا یانەی بەرشەلۆنە لە ڕێگەی پێدری لە خولەکی 82 گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد،
لە خولەکی چواری زیادکراوی تایمی دووەمدا، یاریزان تۆرێس گۆڵی دووەمی یانەی بەرشەلۆنەی تۆمارکرد.
بەم ئەنجامەش یانەی بەرشەلۆنە یەکەم سەرکەوتنی لە خولی ئیسپانی بەدەستهێنا.
ئەم هەواڵە 661جار خوێندراوەتەوە |