ZNA - هەولێر
كۆمسیۆنی باڵا هه‌ڵبژاردن له عێراق واده‌ی وه‌رگرتنی لیستی حزب و هاوپه‌یمانییانی درێژ کردەوە.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌یربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنان له عێراق رایگه‌یاند، ماوه‌ی وه‌رگرتنی لیستی حزب و هاوپه‌یمانێتییان تا رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو درێژكردووه‌ته‌وه.
جومانه غه‌لای، گوته‌بێژی كۆمسیۆنی ناوبراو به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقیێ "واع"ی راگه‌یاندووه، ئه‌جومه‌نی كۆمسیاران بڕیاریان له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی وه‌رگرتنی لیستی حزب و هاوپه‌یمانێتییان تا كۆتایی ده‌وامی فه‌رمیی رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو واتە بۆ ٢٢ی ئەم مانگە داوه.
ئەم هەواڵە 796جار خوێندراوەتەوە |