English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جامی خولەکانی ئەمریکا.. لیۆ مێسی جامەکەی بۆ ئینتەرمەیامی بەدەستهێنا
2023-08-20 [09:44 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاری کۆتایی جامی خولەکانی ئەمریکا یانەی ئینتەرمەیامی ڕووبەڕووی یانای ناشڤیل بویەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی ئینتەرمەیامی توانی بە لێدانی یەکلاکەرەوە شکست بە ناشڤیل بهێنێت و ببێتە پاڵەوانی جامەکە.

 

لە تایمی یەکەمی یاریەکەدا دوای چەند هێرش، لیۆنێل مێسی لەخولەکی 23 گۆڵەکەی میامی تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم یانەی ناشڤیل باشتر دەرکەوتن و توانیان لە خولەکی 57دا گۆڵێک لە ڕێگەی یاریزان بیکۆڵتەوە ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە و کاتی ئاسایی یاریەکە بەیەکسانبوون کۆتایهات.

 

دواتر لە دوو تایمی زیادکراودا یاریەکە وەک خۆی مایەوە، ناوبژیوان پەنای بردە بەر لێدانی یەکلاکەرەوە و ئینتەرمەیامی م نازناوەکەی بەدەستهێنا.

 

بەوشێوەیەش ئینتەرمیامی یەکەمین نازناوی لەمێژووی خۆیدا بەدەستهێنا و لیۆنێل مێسی بووە گۆڵکاری جامەکە.





ئەم هەواڵە 640جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad