ZNA - هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی دەرهێنانی چوار تەرم و کوژاندنەوەی ئاگری سەمونخانەیەکی شاری سەدری بەغدای راگەیاند.
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی لەبەغدا، لە ڕاگەیەنراوێکدا، ڕایگەیاند، ئاگر لە نانەواخانەیەک لە شاری سەدر لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا کەوتەوە، هاوکات تیمەکانی بەرگری شارستانی چوننە شوێنی رووداوەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و هەوڵی بەپەلەیان دا بۆ ڕزگارکردنی قوربانییەکان.
دواتر چوار تەرمیان دەرهێنا کە لە ئەنجامی دەردانی گازی ژەهراوی خنکا بوون و گیانیان لەدەستدابوو، دواتر بۆ بەشی پزیشکی دادوەری گواسترانەوە.
ئەم هەواڵە 676جار خوێندراوەتەوە |