English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی و بارزانی واتا شوناس و مێژوو و به‌رخودان
2023-08-16 [07:17 AM]

نوسینی:رێبوار حه‌مه‌لاوشوانی


لاپەڕەکانی مێژووی سەدەی ڕابردوو گەواهیدەری ئەم ڕاستیەن كه‌  به‌ دڕێژایی مێژووی خه‌باتی ره‌وایی گه‌لی كورد پارتی و باررانی لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستاندا بە شێوەیه‌كی گشتی ڕۆلێکی زۆر گەورەیان بینیووە لە پێناو پاراستنی شوناسی گه‌لی کوردو خاکی کوردستان و هەمیشە پێشەنگ وئاڵاهه‌ڵگر بووه‌ لە بەرگریکردن لە شكۆ و شوناسی نه‌ته‌وه‌ ونیشتیمانه‌كه‌ی وهه‌رگیز بۆ هیچ دوژمن و داگیركه‌رێك چوكی دانه‌ناوه‌ و سازشیشی له‌سه‌ر بچووكترین ماف و بستێك خاكی كوردستان نه‌كردووه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رووبه‌ڕووی سه‌رسه‌ختترین داگیركه‌ران و دوژمنانی دڕنده‌ی كوردوكوردستان بۆته‌ چ له‌ سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه‌شدا 
له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌بات و به‌رخودانه‌شدا ، هه‌میشه‌ باوه‌ری به‌ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و گفتۆگۆ و لۆژیك بووه‌ هه‌رگیز باوه‌ری به‌شه‌ڕ نه‌بووه‌ و له‌ هه‌موو قۆناغه‌كانی خه‌بات دا هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی داوه‌ ، ئه‌و شازش نه‌كردن و خۆنه‌چه‌ماندنه‌ی پارتی و بارزانی وایكردووه‌ كه‌ هه‌میشه‌ له‌لایه‌ن نه‌یارانی كوردوكوردستانه‌وه‌ بكرێته‌ ئامانج و په‌ڵاماردان ، چونكه‌ هه‌رگیز باوه‌ریان به‌ ژیان ژێرده‌ستی نه‌بووه‌ ، هه‌روه‌ك چۆن پێشمه‌رگه‌ وڕێبه‌ر وسه‌رۆك بارزانی له‌ ووته‌كانیدا فه‌رموویه‌تی : من مردنی سەربەرزانە و شەڕەفمەندانە هەڵدبژێرم و خۆم ناچەمێنم بۆ هیچ ناحەزۆ داگیرکارێکی کوردستان.
هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ پارتی وه‌ك قوتابخانه‌ی كوردایه‌تیی و له‌ سه‌ر ڕێبازی بارزانی هه‌میشه‌ وله‌هه‌موو قۆناغه‌كاندا ئاماده‌ی به‌رپرسیاریه‌تی و قوربانیدانه‌ له‌ پێناو گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌یدا و ئیتر ئه‌و ئه‌ركه‌ چه‌نده‌ قورس و باجه‌كه‌ی چه‌نده‌ گه‌وه‌ره‌ش بێت پارتی و بارزانی لە گشت قۆناغەکاندا  هه‌رگیز به‌ بیری ته‌سكی حیزبایه‌تی مامه‌ڵه‌ی نه‌كردووه‌ و له‌ نێو سنوورێكی جوگرافیاشدا خۆی قه‌تس نه‌كردووه‌ به‌ڵكو هه‌وێن و سەرچاوە و داینه‌مۆی کوردرایەتی  بووه‌، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ هه‌رده‌م له‌لایه‌ن دوژمنان وداگیركه‌رانه‌وه‌ رووی تیره‌ ژه‌هراوییه‌كانیان به‌ ئاراسته‌ی بووه‌ .
بۆیه‌،دوای 77 ساڵ خه‌باتی بێ وچان و قوربانیدان و ژیانی سه‌ربه‌ستانه‌ ، نه‌ته‌وه‌یی  كورد پارتی و بارزانی به‌ چیاییه‌كی سه‌ختی پۆڵاینی كوردایه‌تی  ده‌زانن و به‌دڵنییاییه‌وه‌ زۆربوون ئه‌و دوژمن و داگیركه‌رانه‌ی كه‌ خه‌ونی شكست پێهێنانیان ده‌بینی به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵدێران كه‌  ئاسته‌واریشیان بوونی نه‌ما و حه‌قه‌ نه‌یارانی ئێستاش په‌ند و وانه‌ له‌ رابردوو وه‌ربگرن.
پارتی تاكه‌ حیزی كوردستانه‌ كه‌ جێطه‌ی متمانه‌یه‌ هه‌موو كوردوكوردستانه‌ ، چونكه‌ له‌ گشت شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانددا قوربانی داوه‌ و تێكۆشاوه‌ له‌ پێناو به‌هێزكرنی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ ونیشتیمانه‌كه‌ی و پارێزگاریكردنی له‌شوناس و  مێژووه‌كه‌ی ، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ وایكردووه‌ كه‌ پرسی كورد له‌ لایه‌ن قوتابخانه‌ و ڕێبازێكی پیرۆزه‌وه‌ بپارێزرێت ،  چونكه‌ به‌هێزبوونی پارتی به‌رێبه‌رایه‌تی بارزانی واتا بوونی كوردوكوردستان پارتی به‌رهه‌می هه‌موو ئه‌و ئه‌زموونه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوانه‌بوو كه‌ رێبه‌ره‌كه‌ی له‌ شۆرشه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان و به‌شداریكردنی له‌ كۆماری كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانی به‌ده‌ستیان هێنابوو، هه‌ر بۆیه‌ له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی پارتی، قۆناغێكی تازه‌ بۆ بیركردنه‌وه‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا هاته‌ ئاراوه‌ و، زه‌مینه‌یه‌كی ئه‌وتۆی دروستكرد كه‌ له‌ناو جیاوازی ئایدیۆلۆژی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیدا، ئیراده‌یه‌كی نیشتمانی ئه‌و تۆ بێته‌ بوون كه‌ هه‌ر هاونیشتمانیه‌كی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستاندا هه‌ست به‌بوون و شكۆی خۆی بكات و پێچه‌وانه‌كه‌شی پرسێك به‌ناوی كوردایه‌تی بوونی نه‌ده‌ما.





ئەم هەواڵە 859جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad