ZNA- هەولێر
عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ چوار به‌رپرسی پێشووی حكومه‌تی عێراق ده‌داته پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی ئینته‌رپوول.
داواکاری گشتی‌ی عێراق به‌مه‌به‌ستی دەستگیرکردنی بەرپرسانی باڵای پێشووی حکومەتی عێراق كه تۆمه‌تبارن به دزی ئه‌مانه‌ی گشتی كه به‌دزی سه‌ده ناسراوه، چوار فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپۆل ده‌نێرێت.
له نووسراوه‌كه‌ی داواكاری گشتیأئ عێراقدا هاتووه، داوا له پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی ئینته‌رپوول كراوه هه‌ریه‌كه له تۆمه‌تباران عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عێراق، دادوه‌ر رائید جوحی جه‌مادی سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی تایبه‌تی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و مه‌شره‌ق عه‌باس جه‌نابی راوێژكاری مسته‌فا كازمی ده‌ستگیر بكه‌ن.
ئەم هەواڵە 727جار خوێندراوەتەوە |