نووسینی: ئاری نانەکەلی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان
جوڵانه‌وه‌ى ناسیۆنالیزمى كوردى و
كاریگه‌ریى له‌سه‌ر دروستبوونى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
ڕووخانى میرنشینه كوردییه‌كان له نیوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى نۆزده‌م و پێشێلكردنى ڕێكه‌وتننامه‌ى چاڵدێران له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى عوسمانى، وێڕاى خاڵه نه‌رێنییه‌كانى ، خاڵى وه‌چه‌رخان بوو له مێژووى نوێى كوردستان ،
دواى ئه‌وه‌ى بووه فاكته‌رێك بۆ گه‌شه‌كردنى هزرى ناسیۆنالیزمى كوردى،
شۆڕشه‌كه‌ى شێخ عوبیدوڵڵاى نه‌هرى له‌ساڵى 1880، كارى له‌سه‌ر چه‌سپاندنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و دامه‌زراندنى قه‌واره‌یه‌كى كوردیى سه‌ربه‌خۆكرد ، وێڕاى گواستنه‌وه‌ى ڕێبه‌رایه‌تى بزاوته ئازادیخوازه كوردییه‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونى میره‌كان بۆ شێخ و مه‌لاكان دواتر بۆ حزب و كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوه سیاسییه‌كان ،
هه‌موو ئه‌مانه له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌م بوونه هۆكارێك بۆ گه‌شه‌كردنى هزرى نه‌ته‌وه‌یى له‌لاى گه‌لى كورد و له ئه‌نجامدا وێڕاى ده‌رچوونى یه‌كه‌م ڕۆژنامه له‌ساڵى 1898ز له قاهیره به زمانى كوردى له‌سه‌ر ده‌ستى میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان به‌ناوى ڕۆژنامه‌ى (كوردستان) ،
چه‌ندان كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوى سیاسیى كوردیش دروست بوون و داخوازى دیموكراسییه‌ت و فه‌راهه‌مبوونى ئازادییان ده‌كرد به‌جۆرێك له قۆناغى پێش ده‌ستپێكردنى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانى، چالاكى ناسیۆنالیزمى كوردى له ڕووى ئایدۆلۆژى و سیاسییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادى كرد، ئه‌مه‌ش وه‌ڵامێكى سروشتى بوو بۆ ئه‌و سیاسه‌ته توند و تیژه فه‌رمییه‌ى كه تا ده‌هات به‌هێزتر ده‌بوو له‌ناو نێوه‌نده‌كانى ده‌سه‌ڵات ، له‌و وڵاتانه‌ى كه كوردیان به‌سه‌ر دابه‌ش كرابوو ، ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌م چینێكى بورجوازى له كوردستان سه‌ر هه‌ڵده‌دات و په‌یدا ده‌بێت ، كه بریتى بوون له بورژوازییه گه‌وره و پاشماوه‌ى لێكه‌وتووى میرانى مێژوویى، رێبه‌رانى تازه، كه په‌ى به بێهووده‌یى ئه‌م شۆڕشانه و زه‌رووره‌تى ڕێكخستنى كورد ده‌به‌ن.
له‌ساڵى 1908دا یه‌كه‌مین ڕێكخراوى سیاسى كوردى داده‌مه‌زرێنن به‌ناوى ( كۆمه‌ڵه‌ى ته‌عالى و ته‌ره‌قى كوردستان ) و دواتریش ( كۆمه‌ڵه‌ى مه‌عاریفى كوردى ) داده‌مه‌زرێنن و ده‌ست ده‌كه‌ن به دروستكردنى قوتابخانه‌ى كوردى و یه‌كه‌م قوتابخانه‌شیان له گه‌ڕه‌كى ( چنبرلى تاش ) له ئه‌سته‌مبۆڵ كرده‌وه ، له پایزى ساڵى 1908 ئه‌مین عالى به‌درخان گۆڤارى ( ته‌عاون ته‌ره‌قى كورد )ـى بڵاوكرده‌وه ، ساڵى " 1912 " كۆمه‌ڵێك له قوتابیانى كورد له باكوورى كوردستان وه‌ك: (عومه‌ر جه‌میل پاشا، قه‌درى جه‌میل پاشا، مه‌حمود سه‌لیم، عه‌بدولكه‌ریم)، (كۆمه‌ڵه‌ى هیوا) یان دامه‌زراند، كه دواى تێپه‌ڕبوونى ساڵێك گۆڤارى (هه‌تاوى كورد) یان ده‌ركرد ،
هه‌روه‌ها بنكه‌یه‌كى تر دروست بوو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هزرى كورد له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌ناوى ( كۆمه‌ڵه‌ى جیهانبینى )و دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ى (عه‌بدولڕه‌زاق به‌درخان) بوو ، به‌ڵام جوولانه‌وه نه‌ته‌وه‌یییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان لاوازتر ده‌ركه‌وتن به‌راورد به جوولانه‌وه هزرى و سیاسییه‌كانى به‌شى باكوورى كوردستان ،
هه‌ربۆیه له نیوه‌ى دووه‌مى ساڵى " 1913 " كۆمه‌ڵه‌یه‌كى تر دروستبوو به‌ناوى ( كۆمه‌ڵه‌ى كوردستان ) كه كارى بۆ پڕ چه‌ك كردنى خێڵه كوردییه‌كان ده‌كرد ،
له‌لای‌كى دیكه له باشوورى كوردستان ، شێخ عه‌بدولسه‌لامى بارزانى له‌ساڵى " 1914 " له په‌رچه‌كردارى سیاسه‌ته‌كانى ده‌وڵه‌تى عوسمانى به‌رامبه‌ر به گه‌لى كورد ڕاپه‌ڕى و له ئه‌نجامدا شێخ عه‌بدولسه‌لام هه‌مان ساڵ له موسڵ له‌سێداره‌درا و، ڕاپه‌ڕینه‌كه‌شى سه‌ركوت كرا ، ئه‌و هه‌وڵانه‌ى له‌پێناو دروستبوونى قه‌واره‌یه‌كى كوردى سه‌ربه‌خۆ ده‌دران له هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان ، له‌گه‌ڵ كۆتایى هاتنى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانى و ده‌ستبه‌رداربوونى وڵاتانى هاوپه‌یمانى سه‌ركه‌وتوو له جه‌نگه‌كه به‌تایبه‌تیش به‌ریتانیا له پارێزگاریكردن له یه‌كێتى خاكى ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى هه‌نگاویان به‌ره‌و به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانى كوردى باشوورى كوردستان هاوێشت، به‌دیاریكراویش دواى ڕاگه‌یاندنى 14 به‌نده‌كه‌ى سه‌رۆك (ولسن)ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به فه‌راهه‌مكردن و پاڵپشتیكردنى هاوپه‌یمانان له‌و نه‌ته‌وانه‌ى له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونى ده‌وڵه‌تى عوسمانى دابوون. ئه‌گه‌ر شاندى كوردى كه به‌سه‌رۆكایه‌تى ( شه‌ریف پاشا ) له كۆنگره‌ى پاریس له‌ساڵى " 1919 " نه‌یتوانى مافه‌كانى كورد ده‌سته‌به‌ربكات ،
به‌ڵام ساڵى " 1920 " ساڵى وه‌رچه‌رخان بوو بۆگه‌لى كورد، دواى ئه‌وه‌ى په‌یماننامه‌ى (سیڤه‌ر) له نێوان وڵاته هاوپه‌یمانه سه‌ركه‌وتووه‌كان له جه‌نگ و ده‌وڵه‌تى عوسمانى، له سێ بڕگه‌دا ئاماژه‌یه‌كى ڕوونى چه‌سپاند له‌سه‌ر بڕیارى مافى چاره‌ى خۆنووسین بۆ نه‌ته‌وه‌ى كورد له باشوورى كوردستان ، دواتر ڕووداوه سیاسییه‌كانى له ده‌وڵه‌تى عوسمانى هاتنه پێشه‌وه به‌هۆى وه‌رگرتنى ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن كه‌مالییه‌كان و پرسى موسڵ له‌نێوان به‌ریتانیا و توركیا، جارێكى تر كێشه‌ى كورد و ئامانجه‌كانى له كۆنگره‌ى لۆزان له‌ساڵى 1923ز، به هه‌ڵپه‌سێردراوى هێشته‌وه . تاوه‌كو ئه‌و ڕۆژه‌ى جه‌نگى دووه‌مى جیهانى(1939-1945) هه‌ڵگیرسا و به‌شێك له خاكى ئێران كه‌وته ژێر چنگى یه‌كێتى سۆڤێت، ئه‌میش له‌پێناو به‌دیهێنانى چه‌ند ئامانجێكى سیاسى، له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانى له دروستبوونى قه‌واره‌یه‌كى كوردیى سه‌ربه‌خۆ كرد ،
به دروستبوونى كۆمارى كوردستان، گه‌لى كورد گه‌یشته به‌شێك له ئامانجه‌كانى، به‌ڵام مه‌رامه سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانى وڵاته زلهێزه‌كانى جیهان و سه‌رهه‌ڵدانى جه‌نگى سارد له نێوان یه‌كێتى سۆڤێت و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، رێگر بوون له‌به‌رده‌م به‌رده‌وامبوونى ، له ئه‌نجامدا ئه‌و كۆماره‌ى خه‌ونى ته‌واوى كوردستانییه‌كان بوو، دواى " 11 " مانگ له دامه‌زراندنى له‌ناوچوو ، ئه‌و پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه جیاوازانه‌ى له باشوورى كوردستانیش كه به‌شدارییان له دروستبوونى كۆماره‌كه كرد، له‌وانه‌ش هێزى پێشمه‌رگه‌ى بارزانییه‌كان كه به‌سه‌ركردایه‌تى سەرۆک و ڕیبەری بزوتنەوەی رزگاری خوازی کورد ( مه‌لا مسته‌فاى بارزانى ) بۆ پشتیوانى كۆماره‌كه گه‌یشتبوونه شارى مه‌هاباد و دواتریش بوونه هه‌وێنى دامه‌زراندنى ئه‌و قه‌واره كوردییه، له‌دواى له‌ناوچوونى ، ڕوویان كرده یه‌كێتى سۆڤێت و بڕیاریاندا نه‌گه‌ڕێنه‌وه باشوورى كوردستان، ته‌نها له‌و كاته نه‌بێت كه گوێ بۆ داخوازى و داواكارییه‌كانیان ده‌گیرێ، له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانى حكومه‌تى عێراق .
له‌لایه‌كى دیكه، دامه‌زراندن و دروستبوونى پارتى دیمو‌كراتى كورد له 16 ئابى 1946 له باشوورى كوردستان ، ته‌كانی گه‌وره‌ى به جوولانه‌وه‌ى رزگاریخوازى كورددا له‌و پارچه‌یه‌ى كوردستان كه له‌ژێر سایه‌ى رژێمى پادشایه‌تى له عێراقدا ده‌یناڵاند ، ڕۆژانه مافه‌كانى پێشێل ده‌كرا و جیاوگه‌كانى زه‌فت ده‌كرا ، به‌ڵام شۆڕشى 14ی ته‌مووزى 1958 كاتێك كۆتایى هێنا به رژێمى پادشایه‌تیى پارێزگارى كۆنه‌په‌رست و رژێمێكى كۆمارى به‌سه‌رۆكایه‌تى عه‌بدولكه‌ریم قاسم هێناكایه‌وه، ئاسۆیه‌كى تازه‌ى له‌به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تى سیاسى له باشوورى كوردستان به‌ده‌رخست ، دواى ئه‌وه‌ى له27ى ته‌مووزى هه‌مان ساڵ ده‌ستوورى كاتى ڕاگه‌یه‌نرا و ( نه‌ته‌وه‌ى كوردى به هاوبه‌شى نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب ) وه‌سف كرد ، ئه‌م هه‌نگاوه ڕێگا خۆشكه‌ر بوو بۆ سەرۆک و ڕێبەری بزوتنەوەی رزگاری خوازی کورد مه‌لا مسته‌فاى بارزانى و یاوه‌رانى دواى پیرۆزباییكردن و پێشوازیكردن له‌و گۆڕانكارییه ئه‌رێنییانه‌ى له ڕووى سیاسییه‌وه له عێراق ڕوویاندا ، بیر له گه‌ڕانه‌وه بۆ نیشتمان بكه‌نه‌وه ، ئه‌وه‌بوو بارزانى له‌ڕێگاى فڕۆكه‌خانه‌ى موسه‌ناوه ، دواى 12ساڵ له ئاواره‌یى له 6ی تشرینى یه‌كه‌مى 1958 گه‌ڕایه‌وه عیراق ، ڕۆژى 11 كانونى دووه‌م 1959 پارتى دیمو‌كراتى كوردستان مۆڵه‌تى یاسایى ده‌ركردنى ڕۆژنامه‌ى خه‌باتى وه‌رگرت ، دواتریش به‌پێى یاساى پارته‌كان(قانون الاحزاب) ژماره (1)ى ساڵى 1960 وه‌ك پارتێكى سیاسى له عێراق له 9ى شوباتى 1960 مۆڵه‌تى یاسایى كاركردنى وه‌رگرت .
ئەم هەواڵە 640جار خوێندراوەتەوە |