ZNA - هەولێر
دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای هەتاهەتایی بۆ دوو کەس دەرکرد، بە تاوانی بازرگانیکردن و بڵاوکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای بەغدا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "یەکێکیان هەڵساوە بەهێنانی ماددەی هۆشبەر، ئەوی دیکەشیان دەیگواستەوە بۆ بەغدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کاتی تەواوبوونی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا، هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکانیان و دەست بەسەر ئەو ماددە هۆشبەرانەی لەبەردەستیاندابووە گیراوە، کە بریتی بووە لە کەرەستەی کێشانی ماددەکە و هەروەها (983) گرام لە ماددەی حەشیش، کە مەبەست لێی بازرگانیکردن و خراپ بەکارهێنان بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بڕیارەکە بەپێی بڕگەکانی مادەی 28، لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان ژمارە 50ی ساڵی 2017 دەرچووە".
ئەم هەواڵە 574جار خوێندراوەتەوە |