ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی نایابی ئینگلتەرا و لە یاریێکی ئاگریندا هەردوو یانەی چێڵسی و لیڤەرپوول ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا یاریەکە بە یەکسانی بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
لە تایمی یەکەم و هەر لە خولەکی یەکەمدا یاریێکی بەهێز دەرکەوت، لە خولەکی 18دا یاریزان لویس دیاز گۆڵێکی بۆ لیڤەرپوول تۆمارکرد،
دوای هێرشی بەردەوامی هەردوو یانە، یاریزان دیساسی گۆڵی بەرامبەری بلۆز لە خولەکی 37 تۆمارکردەوە و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
لە تایمى دووەمدا، هەردوو یانە بەردەوامبوون لە هێرشەکانیان، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر و یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
ئەم هەواڵە 664جار خوێندراوەتەوە |