ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی تۆتنهام لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی برینتفۆرد.
لە ئەنجامدا یاریەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.
لە تایمی یەکەم و لە خولەکی 11دا، یاریزان کریستیان رۆمێرۆ گۆڵی یەکەمی تۆتنهامی تۆمارکرد،
دوای ئەو گۆڵە و لە خولەکەکانی 26 و 36، هەردوو یاریزان برایان میمبۆ و ویسا هیوان دوو گۆڵیان بۆ برینتفۆرد تۆمارکرد،
بەڵام لە خولەکی چواری زیادکراوی ئەو تایمە، یاریزان ئیمیرسۆن گۆڵی دووەم و یەکسانی بۆ تۆتنهام کردەوە.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی هەردوو یانەی چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر لە پێناو تۆمارکردنی گۆڵی بردنەوە، بەڵام سەرەنجام یاریەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.
ئەم هەواڵە 673جار خوێندراوەتەوە |